رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی فەرهەنگی و تەئمین ئیجتیماعی لە شارە جیاوازەکانی ئێران دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی لە شارەکانی تاران، شوش، ئەهواز و ڕەشت بە بەرزکردنەوەی پلاکارد و وتنەوەی دروشم ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بەرزبوونوەی ڕێژەی هەوڵاوسان و بەرزبوونەوەی رۆژانەی نرخی پێداویستییەکان ژیان و هەروها کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان، تووشی قەیرانی ئابووری بوون و خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەستەکان بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون. هاووڵاتییانی ناڕازی هەروەها سەبارەت بە کێشەکانی پەیوندیدار بە دەرمان، ناڕەزایەتییان دەربڕێوە و خوازیاری کاردانەوەی بەرپرسان بوون.
