بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە لە لایەن دەزگای ڕژیمەوە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان، هەرکام ٧٤ قامچییان لێ دراوە و حوکمی سزای نەقدیشیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو کرێکارانە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دژبە ناروونی دۆخی پیشەیی، دەرکردن لەسەر کار بە بێ هیچ هۆکارێک و نوێ نەکردنەوەی قەراردادەکانیان لە لایەن ئەو شیرکەتەوە بەڕێوە بردبوو. بەڵام پاش سکاڵای شیرکەتە زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر و مانگی پووشپەڕ حوکمەکانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە کە کرێکارانی ناڕازی سەرەڕای سەپاندنی ئەو حوکمانە بەسەر خۆیان و هاوکارەکانیاندا، بە شێوەی بەردەوام کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای ئەو شیرکەتە بەڕێوە دەبەن.
