رۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی دامغان، بەندەر عەباس و شیراز بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی کە ناسنامەیان هێشتا دیار نەکراوە. بە تۆمەتی کوشتنی دوو هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و رۆژی ڕابردوو حوکمەکانیان لە زیندانەکانی دامغان و بەندەر عەبباس جێبەجێ کرا. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ئیسماعیل خەلیلی” خەڵکی شارستانی “ئەقلید سەر بە پارێزگای فارس، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. رۆژی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندی شیراز لە سێدارە درا.
