بە پێی زانیارییەکان، “شاهین ڕەشیدزادە” هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری بانە سەرەڕای تێپەربوونی چەندین رۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە رۆژی ٤ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
