رۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە زاهدان بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ڕژیم و چەکدارێکیشی دیکەی کۆماری ئیسلامی کوژران.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە لە نێو کاروانێکی سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی لە کاتی تێپەرین لە ناوچەی “چەشمە زیارەت” بوون بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چیندراوی لەسەر ڕێگاکەیان ١ بەرپرسی ژن بە ناوی “نوسرەت ئیفتیخاری و چەکدارێکیش بە ناوی “ئێحسان دێهمەردە” کوژران. جێگای ئاماژەیە کە “بەرەی خەباتگێری خەڵکی بەلووچ” بەرپرسیارەتی ئەم هێرشەیان قەبووڵ کردووە.
