لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە تووشی رووداو بوون و گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لەو کرێکارانە بە ناوی “ئەسغەر سلێمانی” لە کرێکارانی پەیمانکاری شیرکەتی مللی هەڵکەندنی ئێران، کاتی کارکردن لەسەر شوێنێک لە پارێزگای بوشێهر تووشی رووداو بووە و گیانی لە دەستدا. هەروەها دوو کرێکاری دیکەش لە شارەکانی پیرانشار و مەرکەزی کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە گیانی کرێکاران تووشی رووداو بوون و گیانیان لەدەستدا.
