کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری دیواندەرە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری دیواندەرە 1

رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “فەرشاد ڕەزایی” تەمەن ٣٦ ساڵ و باوکی منداڵێک، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی دیواندەرە کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دراشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.