ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەزبەر، هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێکی گەورەی هەڵگری گازی شلەکراو لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورموزی، بە ئامانج گرتووە.
ئەو کەشتییە کاتی تێپەڕین بە ڕێرەوی باشووری گەرووی هورموز بە ئامانج گیراوە و ئاگرێکی بەرفراوان لە بەشی مۆتۆرخانە و سیستەمی پاڵنەری کەشتییەکەدا کەوتووەتەوە. هێزی دەریایی سپای پاسداران هەروەها سوپای ئەمریکای بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئاڵۆزییەکان لە هاتوچۆی دەریایی ناوچەکە ناوبردووە و بانگەشەی کردووە کە سوپای ئەمریکا بە فریودانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و بیمە و بەخشینی ڕشوەی گەورە، زەمینە بۆ ڕوودانی ئەم جۆرە ڕووداوانە خۆش دەکات.
