کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی  ٤هاووڵاتی لە زیندانە جێاوازەکانی ڕژیم

لەسێدارەدانی 4 هاووڵاتی لە زیندانە جێاوازەکانی ڕژیم 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٤ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیم لە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “مێهدی عەلیزادە، ئەحمەد نیکدل، محەممەد ڕەزا عەزیزجانی و ئەشرەف فەرەجی” لە زیندانەکانی عادل ئابادی شیراز، دزفوول، کەرەج و ساری حوکمی لە سێدارەدانیان جێبەجێ کراوە. ناوبراوان ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و پاش ماویەک لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.