لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و هەروەها گوشارە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان، ٧ هاووڵاتی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون.
ئەو هاوڵاتییانە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەمینی، ڕەحیم حەق پەرست، سەید محەممەد ساڵح حسێنی، محەممەد حەکیمپوور، مستەفا قادری، خالید ڕەحیمی و حوسێن عەبدوڵڵاهی، بە شێوەیەکی هاوکات لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکانیان و ڕەوانەی ئوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە ئەو هاووڵاتیانە پاش دەستبەسەرکرانیان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
