بە پێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ئەمریکا زیاتر لە ٣٠٠٠ هزار هێزی سەربازی ڕەوانەی ئیسرایل کردووە و ئەو هێزانە لەو وڵاتە نیشتەجێ بوون.
بە پێی سەرچاوە هەواڵەکانی ئیسرایل، زۆرینەی ئەو هێزانە بریتین لە فرۆکەوانان، سیستەمی بەڕگری ئیسرایل، تیمەکانی پشتیوانی و خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکان. بە وتەی بەرپرسێکی ئیسرایلی، تا چەند حەفتەی داهاتوو هەناردنی هێز لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرایل بەردەوام دەبێت. شایانی باسە کە پێشتر یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئیسرایلی ڕایگەیاندبوو کە ناردنی هێزە زۆرتری ئەمریکا بۆ روژهەلاتی ناوەڕاست، بە شێوەیەکی پلەبەند زیاد دەکات.
