کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٥ هاووڵاتی بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاری مەهاباد

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٥ هاووڵاتی بە هۆی بەرکەوتنی گوللە

لە رۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی تەقەی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد ٤ کەس بریندار و ١ کەسی دیکەش گیانی لەدەستدا.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، رووداوەکە لە بەردەم باڵەخانەی داواکاری گشتی “دادگستری” شاری مەهاباد روویداوە. بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، تەقەکەرەکە بە هۆی ڕەقێکی چەند ساڵە کە لە ئەو کەسانەی بووە، بە چەک چووەتە بەر بینای ئەو ئیدارە و تەقەی لەو بنەمالە کردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.