لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە لایەن دادگای ئینقیلابی شاری سنەوە حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەرزییە مۆرادوەیسی” مۆعەلیمی دەرکراو لە وەزارەتی “ئاماموزش و پەروەرش” بەندکراوی سیاسی پێشوو و “سۆهراب بەهرامی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە دوو دوسییەی جیاوازدا حوکمی بە کۆی ٧ ساڵ زیندانی تەعلێقی و سزای نەقدیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە مەرزییە مۆرادوەیسی پێشتر لە ساڵانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بە هۆی چالاکییەکانیەوە چەند جار حوکمی قەزایی بەسەرداسەپاوە . سۆهراب بەهرامیش، مانگی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و پاشان سێ مانگ لێپرسینەوە و گۆشاری دەروونی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
