حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە بە چەند مووشەکی بالیستیکی و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕیاز.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیکی و درۆن ئاراستەی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە ڕیاز کراون و بە وتەی ناوبراو، هێرشەکان توانیویانە بە ئامانجەکانیان بگەن و لە هەندێک شوێن ئاگر بەرز بووەتەوە. هاوکات سەریع هێرشەکەی بە وەڵامێک بۆ هێرشەکانی عەرەبستانی سعوودی بۆ سەر سەنعا و ناوچەکانی دیکە وەسف کردووە. بەپێی ئامارێکی حووسییەکان، لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەپۆلی هێرشەکانەوە تا ئێستا، ١٤١٠ هێرشی هاوپەیمانان بەرامبەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان تۆمار کراوە.
