کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوەی گەشتی هەوایی نێوان ئێران و نەجەف

IMG 6294

گەشتی هەوایی نێوان ئێران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ڕۆژی ڕابردووەوە دووبارە دەستی پێ کردەوە و بەپێی ڕێکخستنی سەرەتایی، سێ فڕۆکە لە ئێوارەی ئەمڕۆدا لە نێوان دوو لایەنەکەدا گەشت دەکەن.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ڕایگەیاندووە کە گەشتی هەوایی لە ئێرانەوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێ دەکاتەوە. هەروەها ڕۆژی هەینی، عێراق پشتڕاستی کردووەتەوە کە بە بڕیارێکی تایبەت، هێڵە فڕۆکەوانییەکانی ئێران دەتوانن ڕۆژانە تا ٤٠ گەشت بۆ نەجەف ئەنجام بدەن. بەپێی ئەو بڕیارە، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان لە ناو ئەو ڕێگەپێدانەدا نییە. لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەوانیی نیشتمانیی عێراق خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ ئێران لە مانگی ئۆکتۆبردا ئامادە دەکات.