کەیهان جەوانمەردی، پەنابەری سیاسیی کورد و خەڵکی تیکاب، پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، مەترسیی دیپۆرتکردنەوە و ڕادەستکردنەوەی بە دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە.
ناوبراو تەمەن ٢٩ ساڵە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە تورکیا دەستبەسەر کراوە. ئەو پەنابەرە سیاسییە سەرەتا لە کەمپی کاتیی ئەدەرنە ڕاگیراوە و دواتر بۆ کەمپی “پەهلەوان کۆی” گواستراوەتەوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەیهان جەوانمەردی نزیکەی ٤٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی بۆ کەمپی پەهلەوان کۆی ڕاگوێزراوە. بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ناوبراو لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، مەترسی لەسەر گیانی هەیە.
