کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی بەرفراوانی دەوڵەتی یەمەن بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان

هێرشی بەرفراوانی دەولەتی یەمەن بۆسەر پێگەکانی حوسییەکان 2

وتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی یەمەن بە چەند فرۆکەیەکی جەنگی، چەندین پێگەی حوسییەکانی بە ئامانج گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو بەرپرسە، هێزی ئاسمانیی یەمەن بە ئەنجامی ٢٠ هێرش، دامەزراوەکانی حوسییەکانی لە پارێزگای «تەعز» بۆردوومان کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرینەی هێرشەکان کۆبوونەوەکان، کەڕەستەی سەربازی، هێز و ئۆتۆمۆبیلەکانی ئەو گرووپەیان بە ئامانج گرتووە. شایانی باسە کە حوسییەکان، ژمارەیەک لە ناوچە ساحلییەکانی گەرووی باب ئەلمەندەبیان کۆنترۆڵ کردووە و چەندین جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر عەرەبستان.