کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هەڵگەڕانی پاسی هاتوچۆیی کرێکاران و گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ کەس لەو ڕووداوە لە جاددەی نەقەدە–پیرانشار

هەڵگەرانی پاسی هاتوچۆی کرێکاران و گیان لەدەستدان و برینداربوونی

بە پێی هەواڵەکان، پاسی هەڵگری ٢٨ کرێکار لە جاددەی نەقەدە–پیرانشار تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ژمارەیەکی زۆریان برینداربوون.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی ئەو ڕووداوە، ١ کرێکار گیانی لەدەستداوە و ٢٧ کرێکاری دیکەش برینداربوون. تیمە خزمەتگوزارییە خێراییەکان، ئەو هاووڵاتییانەیان بۆ ناوەندی دەرمان گواستەوە. بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان لە نەخۆشخانە لەبەردەستدا نییە.