بە پێی ڕاپۆرتەکان، «شیخ زاهد شەهابی» بەندکراوی سیاسیی پێشوو، زیاتر لە ٢٠٩ ڕۆژە کە لەو زیندانەدا ڕاگیراوە و دۆخی قەزاییەکەی نادیارە.
ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری قوروە کرا و پاش چەند مانگ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە و بێبەشکردن لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، دیسان بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و ئازادیی کاتی بێبەش کراوە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.
