کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرش بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز

درێژەی هێرش بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز 3

ڕۆژی ڕابردوو، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورموزدا، لە لایەن مووشەکێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و پاش هێرشەکە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە.

بەپێی ئاگاداریی ڕێکخراوی ئۆپراسیۆنی بازرگانیی دەریاییی بریتانیا، ڕووداوەکە لە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ ڕووی داوە و پێرسۆنێلی کەشتییەکە هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە، بەڵام قەبارەی زیانەکان و لێکەوتە ژینگەییەکانی ڕووداوەکە هێشتا دیارینەکراون. ئەو دامەزراوە هەروەها داوای لە کەشتییەکان کردووە کە بە وریایییەوە بە ناوچەکەدا تێپەڕبن و هەر چالاکییەکی گوماناوی ڕاپۆرت بکەن.