کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی نوێی دۆناڵد ترامپ بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئێران

هەڕەشەی نوێی دۆناڵد ترامپ بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هۆشداریی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێرانی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەی لەگەڵ ئێران دەوێت.

ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “تایم” سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی دوایین پێشنیاری ئێران بۆ ئاگربەست، وتوویەتی ئەو پێشنیارەی پێشتر ڕەت کردووەتەوە و ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵوێستی خۆیدا نییە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە پاش هەڵبژاردنی ئەمریکا، هێرش بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، دیسان دەست پێبکاتەوە.