ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، “محەممەد عیبادی“، گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شاری تاران کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد عیبادی لە تاران کار دەکات و بۆ سەردانی خێزانەکەی گەڕابووەوە تیکاب، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ تاران گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم گەنجە بە شێوەیەکی ڕوون دیاری نەکراوە.
