ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەر، “خالید شیری” کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی “گۆڕەشێر” لە میراوا، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە کوێستانی “گوێزێ“، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی کۆماری ئیسلامی بە توندی بریندار بوو.
ناوبراو پاش برینداربوونی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی قورسی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، خالید شیری باوکی سێ منداڵ بووە و لە ڕێگەی مەڕدارییەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەکد ابین دەکرد. شایانی باسە کە ناوبراو کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە شاخە سنوورییەکانی “گوێزێ” لە ناوچەی “وەزنێ“، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگادار کردنەوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
