لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤١٤ ئۆپراسیۆنی ورد لە لایەن ئەرتەشی یەمەنەوە دژ بە هێزە چەکدارەکانی حووسیەکان لەو وڵاتە ئەنجام دراون.
وتەبێژی فەرمی هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانە دژ بە جموجۆڵ و توانا سەربازییەکانی حووسیەکان بەڕێوەچوون و بە دەیان ئەندامی ئەو هێزە کوژراون یان بریندار بوون. ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی کۆتایی هێنانی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە، درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دەدەن و سەرجەم پێگەکانی ئەو هێزانە بە ئامانج دەگرن.
