کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆدانی سێ دامەزراوەی سەربازی ئێران و ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە

گەمارۆدانی سێ دامەزراوەی سەربازی ئێران و ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ دامەزراوەی سەربازی لە ئێران و ڕووسیە بەهۆی تێوەگلانیان لە دابینکردنی کەرەستەی سەربازی و گواستنەوەی چەک بۆ کۆماری ئیسلامی گەمارۆ دا.

لە چوارچێوەی “ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری“دا، كۆمپانیای فڕۆکەوانیی “ساها“ی سەر بە سپای پاسداران بەهۆی گواستنەوەی چەک، نووسینگەی داڕشتنی “یاکۆڤلێڤ“ی ڕووسیە بەهۆی ڕادەستکردنی فڕۆکەی جەنگیی “یاک–١٣٠“، و كۆمپانیای کەشتیوانیی “ئێم جی–فلوت“ی ڕووسیە، بەهۆی گواستنەوەی مووشەکی بالستیک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سزا دران. شایانی باسە کە بە هۆی گەمارۆکانی وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە، دۆخی ئابووری لە ئێران و هەروەها هەناردە و هاوردەکردنی بەرهەم لە ئێران، تووشی قەیرانی جددی بووەتەوە و کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە سیاسەتە شەڕانگیزییەکانی.