کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی چەکداری نایاسایی لە عێراق و ڕادەست کرانی چەکەکانیان بە حکومەتی ناوەندی

هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی چەکداری نایاسایی لە عێراق و ڕادەست کرانی

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەر، “موقتەدا سەدر” سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە عێراق، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی تیپی “الیوم الموعود“ی ڕاگەیاند.

ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەروەها کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی نێودەوڵەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، پێویست بە بوونی گروپە چەکدارە نایاساییەکان نییە و دەبێت چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکەن. سەدر هەروەها ئاماژەی بە پێویستی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئەرتەشی ئەمریکا پاش چەندین ساڵ مانەوە لە عێراقی کرد و داوای لە شارومەندانی عێراقی کرد کە لە ڕێگەی یاساییەوە پێداچوونەوەی ئەم دۆسیەیە بکەن.