بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام“، پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، بارەگای ناوەندی بۆ ئۆردۆن گواستراوەتەوە.
سێنتکام بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و کۆتایی مانگی سێپتەمبری ئەمساڵ، ئەم پرۆسەیە بە کشانەوەی هەموو هێزەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆتایی پێهاتووە. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی ئۆردۆن جێگیر کراون و ئامادەی وڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی نوێی داعش لە ناوچەکەدان.
