کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری کوردستان

کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزەکانی هاوپەیمانان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بە فەرمی کشانەوەی هێزەکانیان لە باشووری کوردستان و عێراق ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پاش ١٢ ساڵ بوونی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هێزەکانیان بە تەواوی کشاوەتەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بۆ هاوکاری دەگۆڕدرێت. لە درێژەی ڕاگەیندراوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق، چیتر هیچ پاساوێک بۆ بوونی گروپە چەکدارە نایاساییەکان لە عێراق نییە و پێویستە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.