کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆدانی ١٠ کەسایەتی و ڕێکخراوی پەیوەندیدار بە تۆڕی دابیکردنی چەک بۆ کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە

گەمارۆدانی ١٠ کەسایەتی و ڕێکخراوی پەیوەندیدار بە تۆڕی دابیکردنی

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی ئەمریکا، ١٠ کەسایەتی و ڕێکخراوی پەیوەندیدار لە تۆڕی دابینکردنی چەک بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ خراوەتە سەریان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کەسایەتییەکان و ڕێکخراوەکان لە وڵاتانی ئێران، چین، هونگ کونگ، پاکستان، عەرەبستانی سعوودی و تورکیەن، چەندین چالاکی جۆراوجۆریان بۆ دابین کردنی چەک، پارچە ئێلێکترۆنییەکان، پێداویستییەکانی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی و هەروەها پشتیوانی لە هێزەکانی سپای پاسدارانیان ئەندام دراوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، “سەید ئەسغەر عەلیزادە تەباتەبایی” نوێنەری وەزراەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی لە پێکەنی چین، کڕینی سیستەمی بەرگری نوێی بۆ ڕژیم بەڕێوەبردووە کە سەرکەوتوو نەبووە.