ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەزبەر، خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە شارەکانی سنە و کرماشان دژ بە خراپی دۆخی مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی سەبارەت بە دواخستنی حەقدەست و کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. هەروەها ئەو هاووڵاتییانە خوازیاری دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، کۆتایی هاتنی جیاوازی لە حەقدەستەکان و چارەسەر کردنی کێشەکانی دەرمان و مەعیشەتیان بوون. جێگای ئاماژەیە کە ناڕازیان بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و کەمبوونی ئاستی حەقدەستەکان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و چیتر توانای دابین کردین پێداویستییەکانی بنەمالەکانیان نەماوە.
