کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

سەپاندنی حوکمی قەزایی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان 1

بو پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لە لایەن دادگا ئینقیلابی ئەو شارەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “پەرویز بەنگینی” تەمەن 29 ساڵ، ڕێککەوتی 22ی رێبەندانی 1404ی هەتاوی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری بۆکان کرابوو. ناوبراو پاش 35 رۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک مڵیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگا ئینقیلابی بۆکانەوە بە سەرۆکایەتی “مێهدی فەخری” بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم” حوکمی 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.