لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لایەنگرێکی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و دانیشتوی وڵاتی دانمارک، بە هۆی هێرشێکی دوژمنکارانەی چەند کەسی نەناسراو، گیانی بەختکرد.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “فۆئاد ئەحمەدی” خەڵکی شاری ڕوانسەر، کە لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێ بووە، لە لایەن چەند کەسی نەناسراوەوە بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەری و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی بەختکردووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ناسناوی هێرشبەران و چۆنیەتی ئەو ڕووداوە، زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
