کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گرژی و ئالۆزییەکانی نێوان پاکستان و تاڵبان

بەردەوامی گرژی و ئالۆزییەکانی نێوان پاکستان و تاڵبان 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەڕگری تاڵبان ڕایگەیاندووە کە پاکستان لە ئەنجامی دوایین هێرشەکانی بۆ ناوچە سنوورییەکان شکستی هێناوە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، تاڵبان ئیدعای کردووە کە لەرۆژانی ڕابردوودا، ئەرتەشی پاکستان هەوڵی دابوو کە هێرش بکاتە ناوچە سنوورییەکان لە شاری نورستان کە بە بەرپرچدانەوی هێزەکانی تاڵبان هێرشەکە بێ ئەنجام ماوەتەوە. هەروەها ئیدعایان کردووە کە 32 هێزی ئەرتەشی پاکستان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەک لە کەرەستەی قورسی سەربازی پاکستانیشیان بە ئامانج گرتووە. شایانی باسە کە تاڵبان پاکستانی مەحکووم کردووە کە لەو هێرشە هێزەکانی داعش تێکەل هێزەکانی پاکستان بوون.