کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی سنە

بەردەوامی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی سنە

لە رۆژانی ڕابردوودا، “جەبار ئازەر هومایون” هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا دۆخی قەزایی ناڕوونە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی 12ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو. ناوبراو پاش زیاتر لە سێ حەفتە لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنیەکان، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گواستراوەتەوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرتوە.