بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە چەندین پێگەی سەربازی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان بە ئامانج گرتووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، حیزبۆڵڵای لوبنان هەوڵی دابوو بە درۆنێکی ئینتیحاری هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرایل بە ئامانج بگرێت، بەڵام هێرشەکەی تێکشکێندرا و لە بەرامبەردا، ئەرتەشی ئیسرائیل بە فرۆکەی جەنگی چەندین بنکە و ژێرخانی ئەو هێزانەی بە ئامانج گرتووە. شایانی باسە کە ئەو شوێنانەی کە بە ئامانج گیراون، لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە بە مەبەستی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ناوچە مەدەنییەکان بە کار هێندراون.
