رۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “شاهین مستەفا زادە تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی مەهاباد و پژمان ئەمانی تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و تەنانەت دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتەکانیانددا گرتووە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.
