کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناویعەلی ئۆسلۆبلە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاووڵاتییە کاتی هاتوچۆ لە جادەی گوندیجەلدیان، تووشی کەمینی ژمارەیەک زۆری لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێت و دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللەی ئەو هێزانە، لە ئەنجامدا ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی چەند گوللە گیانی لەدەست دەدات و پاشان تەرمەکەیان ڕەوانەی شاری ورمێ کردووە و هێشتا ڕادەستی بنەمالەکەی نەکراوە. شایانی باسە کە میدیاکانی ڕژیم بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو کەسە ئەندامی یەکێک لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان بۆ ئەو ئیدعایانە نەبووە.