بەپێی هەواڵی گەیشتوو و لە درێژەی گۆشارەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتییان لە کوردستان ، ٢٠ منداڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بانگهێشت و کەلوپەلە ئەلکترۆنییەکانیان زەوت کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو منداڵانە پاش ئامادەبوون لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و لێپرسینەوە، مۆبایلەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و بە بیانووی چالاکییەکانیان لە سۆشال میدیا، تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە کۆماری ئیسلامییان” بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام کەلوپەلەکانیان هێشتا ڕادەستیان نەکراوەتەوە.
