کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان

دەستبەسەرکرانی ٧ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ورمێ و کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ٢٥ و ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاویدا، پێنج هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی مەرگەوری ورمێ بە ناوەکانی “واحد شەعبانی، بێهدار ئەسەدی، ساڵح دەربووبەچیچەک، فەرهەنگ دێهقان و مەجید ئیبتهاج”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی “یاسر حسێنی و موحسن ئەسەدی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.