بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی دیواندەرە، شنۆ و کامیاران لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “سەعدۆڵڵا شەفێعی خەڵکی شاری کامیاران، دونیا وەیسی خەڵکی دیواندەرە و ئەحمەد حاجی پوور خەڵکی شنۆ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە، دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نیە.
