بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشی ژینگەی شارەوانی ئیلام چەندین مانگە کە حەقدەستەکانیان وەرنەگرتووە.
ئەو کرێکارانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی سێ مانگە کە دواخراوە و ئەمەش بووەتە هۆی دروسبوونی کێشەی ئابووری بۆ خۆیان و بنەمالەکانیان. ئەو کرێکارانە جەختیان لەسەر ئەوە کردووە، بە هۆی گۆرینی بەردەوامی بەرپرسەکان، بایەخ نەدانیان بە بابەتی ئابووری کرێکاران، دۆخی ژیان و مەعیشەتی کرێکارەکان، رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت و خوازیاری جێبەجێ کردنی بە تەواوی مووچە دواخراوەکانیان بوون.
