کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قەیرانی نەبوونی قوتابخانە لە شاری مەریوان

قەیرانی نەبوونی قوتابخانە لە شاری مەریوان 2

بەپێی دوایین ئامارەکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، کێشەی قەیرانی قوتابخانە لە شاری مەریوان دروس بووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جیا لە قوتابخانە حکومییەکان، ١٠ قوتابخانەی ناحوکمیش لە مەریواندا هەن، بەڵام هێشتا ناتوانن پێداویستییەکانی قوتابیانی ئەو شارە دابین بکەن. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی پۆلێکی نیگەرانی قوتابییان و بنەمالەکانیان و هەروەها شایانی باسە کە لە گەڕەکی بەهارانی مەریوان، حکوومەت زەوینێکی گەورەی بۆ دروسکردنی قوتابخانە دابین کردبوو، بەڵام بە هۆی قەیرانی ئابووری و دابین نەکردنی بودجەی پێویست هێشتا دروس نەبووە.