کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی دوو لاوی کورد بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی کاتی دوو لاوی کورد بە دانانی بارمتەی قورس 1

رۆژی ڕابردوو، دوو لاوی کوردی دەستبەسەرکراو لە شاری تاران بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو لاوە بە ناوەکانی “سیامەک موفیدی و سروش عینایەتی”، ٩ رۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ناوەندێکی چاکسازی و پەروەردەی شاری تاران کران و پاش چەند رۆژ دەستبەسەرکرانیان، رووبەرووی تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم، تێکدانی بیروڕای گشتی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بوونەتەوە و دوسییەی ئەمنی دژی ئەو هاووڵاتییانە ساز کرا. کە پاشان رۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەرمانان هەریەک بە دانانی بارمتەی قورسی ٧ مڵیاردی تا کاتی کۆتایی هاتن بە قۆتاغی دادگاییەکانیان ئازاد کران.