کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرگرتنی زیندانێک لە کۆبانی و گیان لە دەستدانی ٩ هاووڵاتی

ئاگرگرتنی زیندانێک لە کۆبانی و گیان لە دەستدانی ٩ هاووڵاتی 1

شەوی ڕابردوو، هاووڵاتیانی دانیشتووی شاریکۆبانیڕۆژئاوای کوردستان، بە هۆی گیانبەختکردنیسیپان حوزنیڕژانە سەر شەقامەکان و بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا ڕەوانەی بەندیخانەی شاری کۆبانی کرابوون و پاش ئاگرگرتنی ئەو زیندانە بە هۆکارێکی نادیار، ٩ هاووڵاتی گیانیان بەختکردووە و زیاتر لە ١٧ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی کۆمەڵێکیان لە خراپیدایە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتێک هێزە ئەمنیەکان هەوڵیان داوە بڵاوە بە ناڕەزایەتییەکان بکەن، لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزەکاندا، تێکهەڵچوونێکی توند ڕووی داوە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، چوونەژوورەوە و هاتنە دەرەوە لەو شارە دەکراوە.