بەپێی دوایین زانیارییەکان، هونەرمەندێکی خەڵکی ناوچەی “ئاسمان ئاباد” سەر بە شارستانی چەرداوڵی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمین ناسری“، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانان، بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی و پێویستی بە دەرمانی خێرا، بە دانانی بارمتەی ٧ ملیاردی، ئازاد کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و هەروەها تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بە سەختی برنیدار و لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئازادکرانی، لە نەخۆشخانە ڕاگراوە. شایانی باسە کە هەموو تێچووی دەرمانی ناوبراو لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە و ناوەندە حکومییەکانی ڕژیم لە ئەستوویان نەگرتووە.
