کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی چلەی سرووش کەریمی لە سونقوری کرماشان

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی چلەی سرووش کەریمی لە سونقوری کرماشان 3

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەرمانان، ڕێوەڕەسمی چلەیسروش کەریمیلە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ڕێوەڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی ئەو هاووڵاتییە بە بەشداری بەرینی خەڵکی ناوچەکە و هەروەها دانانی گوڵی سوور لە سەر گڵکۆکەی دەستی پێکرد و بنەماڵەکەی خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ بە خەڵک بوون. شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکرد و پاش زیاتر لە ٦ مانگ و ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی کە لە شوێنێکی دیکەدا ئەسپەردەکرابوو، دۆزراوەتەوە.