ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هونەرمەندێکی خەڵکی شارستانی سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “خەبات فەدایی” خەڵکی گوندی “بوریدەر” سەر بە شارستانی سەوڵاوا، بۆ جارێکی دیکە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
