کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی پەرەستاران و پێرسۆنێلی دەرمان لە شاری سنە

کۆبوونەوەی پەرەستاران و پێرسۆنێلی دەرمان لە شاری سنە 1

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە پەرەستاران و کادری دەرمان لە شاری سنە دژ بە خراپی دووخی پێشەیی و مەعیشەتییان کۆبوونەوە.

ناڕازیان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری پارێزگای کوردستان، ئاماژەیان بەوە کردووە، بە هۆی دواخستنی حەقدەستەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان نەماوە. هەروەها کادری دەرمانی ناڕازی جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نەک تەنیا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن، بەڵکوو هەوڵی پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکان دەدەن.