رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانان، هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو شارە کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئێلهام عەلیزادە” تەمەن 30 ساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە روانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری مەهاباد کرا. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
