کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری بۆکان سەرەاری تێپەربوونی 20 رۆژ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویمحەممەد موعین پووررێککەوتی 25ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری بۆکان کرا و سەرەرای تێپەربوونی 20 رۆژ هێشتا دۆخی قەزایی ئەو کەسە نادیارە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە لە ژێر ئەشکەنجەی توندو گۆشاری دەروونیدا بووە. شایانی باسە کە ناوبراو لە دادگادا رووبەرووی تۆمەتیتەبلێغ دژ بە ڕژیم و کڕین و فروشتنی چەکبووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.